ماکرۆن : پەیامێکم بۆ حێزبۆڵڵا نارد

پەیامی کورد   ...  ماکرۆن : پەیامێکم بۆ حێزبۆڵڵا نارد

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند : دوای ململانێی نێوان حەماس و ئیسرائیل، پەیامێکم بۆ حێزبۆڵڵا نارد بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕ لە سنووری باشووری لوبنان بگرن.

ووڵامەکان بە پەیامەکانمان ئەوە دەردەخەن کە هیچ خواستێک نییە بۆ پەرەپێدانی ئەو گرژیانەی کە هەن لەسەر سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل، بەڵام ئێمە بە هەر شێوەیەک بێت زۆر وریاین.

گەشتەکەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەرئەنجامی ئەو دانووستانانەی کە لە کاتژمێر و ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی ناوچەکەدا دەبێت بەستراوەتەوە و گرێ دراون .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە