ماڵئاوایی سێلینا گۆمز لە ٤٣٠ ملیۆن بەکارهێنەر: تەنها بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوڕێیەکانم قسە دەکەم

پەیامی کورد   ...   ماڵئاوایی سێلینا گۆمز لە ٤٣٠ ملیۆن بەکارهێنەر: تەنها بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوڕێیەکانم قسە دەکەم

سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی تەمەن 31 ساڵ کە زۆرترین فۆڵۆوەری لە ئینستاگرام هەیە و 429 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە وەک ژن، ڕایگەیاند کە ئەم سۆشیال میدیایەی بەجێهێشتووە.

ووتیشی : ئەمە بەنرخترین دیارییە کە لە پێناو تەندرووستی دەروونی خۆیدا بە خۆی بەخشیوە. ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ١٠٠ کەسی کاریگەرانەی تایم ڕایگەیاند کە ئێستا دڵخۆشترە و لەبری نامە ناردن بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ هاوڕێیەکانی دەکات.

سێلینا گۆمز لە چاوپێکەوتنەکانیدا چەندین جار باسی لەوە کردووە کە لە تۆڕە مەجازییەکان دەترسێت.


ئەم بابەتە 60470 جار خوێندراوەتەوە