ماڵپەڕی ستارلینک لە ئێران فیلتەر کرا
پەیامی کورد ... ماڵپەڕی ستارلینک لە ئێران فیلتەر کرا
شەوی ڕابردوو ئیلۆن ماسک بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند ئینتەرنێتی سەتەلایتی ستارلینک بۆ ئێران چالاک دەکرێت ، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ، ماڵپەڕی فەرمی ستارلینک لە چەندین ISP ئێرانی فیلتەر بووە .
ڕۆژی چوارشەممە وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو ستارلینک ناتوانێ بە بێ ڕێگە پێدان کارەکەی لە ئێران دەست پێ بکات . لە ئێستادا ، ماڵپەڕی فەرمی ستارلینک کە هەڵگری زانیاریگەلێک سەبارەت بە خزمەتگوزاری ئەم سرویسە ، ڕێنمایی کەڵک وەرگرتن لێی و هەروەها کڕینی کارت شارژی ئەم سرویسەیە ، فیلتەر کراوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە