ماڵپەڕێكی ئەورووپایی ڕێكەوتنێكی نهێنی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ئاڵمانیا بۆ بەزۆر ناردنەوەی كۆچبەران، ئاشكرا دەكات
پەیامی کورد ... ماڵپەڕێكی ئەورووپایی ڕێكەوتنێكی نهێنی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ئاڵمانیا بۆ بەزۆر ناردنەوەی كۆچبەران، ئاشكرا دەكات
بەپێی ماڵپەڕی "ئینفومیگرنس "ی ئەورووپایی كە بایەخ بە بەهەواڵی كۆچبەران دەدات"لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دیپۆرتكردنەوەی عیراقییەكان لەئاڵمانیاوە زیادیكردوە، ئەمەش لەئەنجامی ڕێككەوتنێكی نهێنیی نێوان حكوومەتی ئاڵمانیا و دەسەڵاتدارانی عیراقە كە هێشتا ووردەكارییەكانی روونەبووەتەوە".
ماڵپەڕی "ئینفومیگرنس" نووسیویەتی"ئاڵمانیا دەیەوێت لەگەڵ عیراقدا بگاتە خاڵی هاوبەش، لەپێناو ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران، بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەتی ئاڵمانیا لەگەڵ عیراق گەیشتوەتە رێككەوتنێكی نهێنی و چەند مانگێكە ئامادەكاری دەكرێت".
هەر لە راپۆرتی ماڵپەڕە ئەورووپاییەكەدا هاتووە "ووردەكارییەكانی پەیوەست بە رێككەوتنە نهێنییەكە ئاشكرانەكراون، بەڵام لەئێستاوە كار بۆ جێبەجێكردنی دەكرێت، بەو پێیەی دیپۆرتكردنەوەی پەناخوازان لە ئاڵمانیاوە بۆ عیراق، لەچەند مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كردووە".
ئەم بابەتە 12020 جار خوێندراوەتەوە