ماڵپەڕێکی ئەمریکی : ووتووێژە نهێنی و شاراوەکانی ڕیاز و تەلئەڤیڤ لە ناوچەکە بوو بە نیزامی و سەربازی
پەیامی کورد ... ماڵپەڕێکی ئەمریکی : ووتووێژە نهێنی و شاراوەکانی ڕیاز و تەلئەڤیڤ لە ناوچەکە بوو بە نیزامی و سەربازی
سەرچاوەی دیپلۆماتیکی نێودەوڵەتی ووتوویێژە شاراوەکانی دەوڵەتی ڕیاز لە سەر ڕاسپاردەی " موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی و وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیلی یان ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماڵپەڕی " ستراتیژی پێچراو ، ئاشکرای کرد کە وەلیعەهدی سەعوودیە بە مەبەستی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی سەربازی و دەستپێڕاگەیشتن بە هەندێک لە سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شەڕی ئەم ووڵاتە گفتۆگۆگەلێکی شاراوەیان
ماڵپەڕی " ستراتیژی پێچ " نووسی : کە موحەمەد بن سەلمان بۆ دەستڕاگەیشتنی بە سیستەمی بەرگری نوێی " سلینگ دەیڤید " ئیسرائیل ، بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری عەرەبستان لە بەرامبەر هێرشەکانی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلا ئارەزوومەندی زۆری نیشان داوە چوونکە لە ئێستادا عەرەبستان بە دوای سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرزانترە تاکوو ئەوە لەگەڵ ئەو مووشەکە زەوی بە زەوین یانەی کە بەهاکەی نیو میلیۆن دۆلارە و کەلکی لێوەردەگرێت بکاتە جێگرەوە .
بە ووتەی ئەم ماڵپەڕە میدیاییە ، عەرەبستان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٢٠٠ مووشەکی پاترییۆتی لە ئەمریکا کڕیوە و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا هیچ کڕینێکی تازەی نەکردووە و ئەنجامی نەداوە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە