مایکل سینگ : چارەسەری سەربازی و دیپلۆماسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕاناگرێت

پەیامی کورد   ...   مایکل سینگ : چارەسەری سەربازی و دیپلۆماسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕاناگرێت

مایکل سینگ، بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلوومبێرگ ڕایگەیاند کە نە لێدانی سەربازی و نە دانووستانی دیپلۆماسی ناتوانن بە تەواوی پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ڕابگرن و لە باشترین حاڵەتدا تەنیا دەتوانن دوای بخەن.

بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکی جیادا بە ئاماژە بە زیادبوونی گرژییەكانی نێوان دەوڵەتی ترامپ و ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی، بژاردەی سەربازی بۆ ئەمریکا خێراتر و ئاسانتر لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسییە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی هێرشەكانی ئیسرائیل لە غەززە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن لە ڕێگای دیپلۆماسی پێویستی بە سەبر و نەرمی و هاوکاری نزیک لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا هەیە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە