مایکڵ واڵتز ئەندامی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئەمریکا : لەگەڵ خەڵکی کورد و ئێرانییەکان ڕاوەستاوین
پەیامی کورد ... مایکڵ واڵتز ئەندامی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئەمریکا : لەگەڵ خەڵکی کورد و ئێرانییەکان ڕاوەستاوین
مایکڵ واڵتز ئەندامی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و کۆنگرەی ئەم ووڵاتە ڕێز لە خەڵکی ماف خوازی کورد و ئێران دەگرێت و پاڵپشتی لە داواکارییەکانی دەکات .
واڵتز لەم پەیامە کورتەدا جگە لە پاڵپشتی لە ناڕازییانی کورد و ئێران پاڵپشتی خۆی و کۆنگرەی لە مافی ئێرانیان ڕاگەیاند و جەختی کردەوە مافی خۆتانە کە دەوڵەتی خۆتان هەڵبژێرن و ئازادانە بژین .
ئەم ئەندامەی کۆنگرەی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە کە مافی ئێرانییەکانە لە هەموو ئازادییەک بەشدار بن و بێبەش نەبن و کۆنگرەی ئەمریکا ش لەگەڵ ئەوان دەبێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە