مایک پۆمپیۆ بەرامبەر بە لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... مایک پۆمپیۆ بەرامبەر بە لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا
مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی ترامپ و سەرۆکی پێشووی سی ئا ئەی ، بەرامبەر بە هەواڵی لەسێدارەدانی زیاتر لە هەزار زیندانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٤دا كاردانەوەی نیشاندا و لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی:
"خەڵکی ئێران هەمیشە قوربانی یەکەمی ئایەتوڵڵاکان بوون". بەڵام پێویستە خەڵکی ئێران بزانن کە لە ٢٠ی جانیوەری سەرۆکێکمان دەبێت کە خراپەی ڕێژیمی ئێران دەزانێت.
ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە