مایک پۆمپێئۆ بۆ جۆ بایدن: ئەوە بە ڕاستیتە؟!
پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ بۆ جۆ بایدن: ئەوە بە ڕاستیتە؟!
مایک پۆمپێئۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ووتاری جۆ بایدن کاردانەوەی نواند.
بایدن لە ووتارێکدا بە ناوی "بۆ سەردانی عەرەبستان دەکەم؟" کە لە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بڵاوی کردووە نووسیویەتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوی ئەم ١٨ مانگە کە من سەرۆککۆمارم، زۆر سەقامگیر بووە.
مایک پۆمپیو وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم نووسینەوە کاردانەوەی نواند و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا بڵاوی کردەوە : ئەوە بە ڕاستە؟ یا گاڵتە دەکەی؟ ئەم قسە لەمن وەرمەگرە، بڕۆ لە ژەنراڵ مەکێنزی یا لە کەسێک خەڵکی ئیسرائیل، ئیمارات، ئەفغانستان یا سەعوودییەک بپرسە، تەنیا کەسێک هاوڕاتە خامنەیی یە و ئەمەش بۆ ئەمریکییەکان جێگەی نیگەرانییە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە