مایک پۆمپێئۆ : ویستم دەرگای سەرۆککۆماری تورکیا بشکێنم
پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ : ویستم دەرگای سەرۆککۆماری تورکیا بشکێنم
ئەم قسەیەی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر چاوپێکەوتنی مایک پێنس و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوو کە بڕیار بوو لەسەر داوای ئەردۆغان کەمێک یەکتر ببینن، کەچی زیاتر لە کاتژمێرێکیان پێ چووە و ئەمەش پۆمپێئۆی نیگەران و تووڕە کردووە و بە وەزیری دەرەوەی تورکیای ووتووە ئەو دەرگای کۆبوونەوەم بۆ بکەوە دەنا دەرگاکە دەشکێنم،
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبەکەی دەنووسێت: ئێمە کۆڤوونەوەمان هەبوو لەگەڵ تورکیا و ئەوان داوایان لێ کردین لە ڕۆژئاوا پشتی کوردان نەگرین و ئێمەش ووتمان کە دەستبەرداری یەپەگە (کوردان) نابین لە ڕۆژئاوا و هەر لەبەر ئەمەش هاکان فیدان و ووتەبێژه کۆشکی کۆماری تورکیای توڕە بوون و کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە