مایک پۆمپێئۆ پەیامێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوە لەگەل ئێران بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   مایک پۆمپێئۆ پەیامێک سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوە لەگەل ئێران بڵاو دەکاتەوە

مایک پۆمپێئۆ وەزیرى دەرەوەى کابینەکەى دۆناڵد ترامپ لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند : تەنیا ڕێگەى ڕووبەڕووبوونەوەى دیکتاتۆر (ڕژێمى ئاخوندى) و تەنیا ڕێگەى ڕووبەڕووبوونەوەى ئایەتوڵاکان، ئەوپەڕى فشار و گوشارە. بۆیە ئێمە نابێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین . دەبێت گوشارێکى زۆریان بخەینە سەر. گەمارۆکانیان لەسەر زیاد بکەین.
 دەبێت بێ بەشیان بکەین لە پارە و سەرچاوە داراییەکان. ناکرێت ڕێگە بدرێت بە کۆمارى ئیسلامى کە چەکى خۆى دروست بکات ، چوونکە بەمە ئیسرائیل دەخاتە بەردەم دۆخێکى زۆر مەترسیدارەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە