مایک پەنس داوای دادگایی کردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەکات
پەیامی کورد ... مایک پەنس داوای دادگایی کردنی ئیبراهیم ڕەییسی دەکات
مایک ەێنس، یاریدەدەری یەکەمی دوناڵد ترامپ، داوای کرد کە ئیبراهیم ڕەییسی بەهۆی «تاوانی دژ بە مرۆڤ و کۆمەڵکۆژی» ئیعدامەکانی هاوینی ۶۷ دەبێت دادگایی بکرێت.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە کونفرانسی «ئێرانی ئازاد» که لە لایەن موجاهدین ی خەڵق ەوە بەڕێوە چوو؛ ووتارێکی پێشکەش کرد و سەرکۆماری ئێرانی بە «بکوژ » ناوبرد و ووتی ئامانج لە هەڵبژاردنی ڕەییسی وەکوو سەرۆککۆمار تەنیا «سەرکوتکردنی زۆرتر و تۆقاندنی خەڵکی ئێران» بووە.
مایک پەنس ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی گرت و ووتی ٤/٥ خەڵکی ئێران لە ژێر هێلی هەژاریدا و گەندەڵی لە لووتکە دایە و «ئەو چەوساندنەوە و مەینەتە کە خەڵکی ئێران لە ساڵی ۵۷ بەرگەی دەگرن، بۆ هەتاهەتایە لە مێژوو وەکوو کارەساتترین شەرەمەزارییەکانی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە».
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە