مایک پەنس سەبارەت بە ڕاگواستنی هێزی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شایستەی ئەمریکا دڵنیایی و بەڵینی دەدات
پەیامی کورد ... مایک پەنس سەبارەت بە ڕاگواستنی هێزی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شایستەی ئەمریکا دڵنیایی و بەڵینی دەدات
دوای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە ڕووداوی هێرش بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرەی ئەمریکا مایک پەنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا بەڵێنیدا کە بواری گونجاو بۆ ڕاگواستنی هێز بۆ جۆ بایدن بە شیوەیەکی هێمنانە و ئاشتیانە دەستەبەر بکات .
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی مایک پەنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە پرۆسەی مێژوویی رادەستکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتییانە جێبەجێبکرێت، راشیگەیاندوە هاووڵاتیانی ئەمریکا شایستەی لەوە کەمتر نین.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لایەنگرانی ترامپ هێرشیانکردە سەر بارەگای سەرەکی کۆنگرێسی ئەمریکا، مایک پەنس یەکێک بوو لەو کەسانەی کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەو کاتەی دەکرد وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پیران، سەرەڕای ئەوەی دژی هەڵکوتانەسەر ئەو بینایە بو، بەڵام یەکێک بو لەو کەسانەی کە ناچار بە خۆشاردنەوە کرا.
مایک پەنس راشیگەیاند، بەداخەوە هەموو رووداوەکانی ٦-ی ئەم مانگەمان بینی کە روداوی نەخوازراوبون، ئەوەی مایەی دڵخۆشییە دوێنێ سەرۆک ترامپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە رادەستکردنی دەسەڵات لەکاتی خۆیدا (٢٠-ی ئەم مانگە) و بەشێوەی ئاشتییانە بەڕیوەدەچێت.
ووتیشی، لەرۆژی رادەستکردنی دەسەڵاتدا هەریەک لە جۆ بایدن و کامالا هاریس وەک سەرۆک و جێگر سوێندی یاسایی دەخۆن و پرۆسەکە بەو جۆرەی کە لەمێژودا بەڕێوەچوە بەردەوامدەبێت.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە سەدان سەربازی گاردی نیشتیمانی کەوت لەدەرەوەی بینای کۆنگرێس و سوپاسی کردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو شوێنە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە