مردنی گومانئاوی ئێلیگارشێکی دیکە لە ڕووسیا !!!

پەیامی کورد   ...  مردنی گومانئاوی ئێلیگارشێکی دیکە لە ڕووسیا !!!

ڕاڤیل مێگانۆف سەرۆکی لووک ئۆئیڵ ، گەورەی نەوتی ڕووسیا بە هۆی " کەتنە خوارەوەی لە پەنجەرە ژوورێک " لە نەخۆشخانەیەک لە مۆسکۆ گیانی لە دەستدا .

کۆمپانیای لووک ئۆئیڵ کە دووهەمین کۆمپانیای نەوتی ڕووسیایە مردنی ئەوی پشتڕاست کردەوە بەڵام ووتی کە مێگانۆفی ٦٧ ساڵان بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی تووندەوە گیانی لە دەستداوە .

میدیاکانی ڕووسیا دەڵێن کە ئەو لە نەخۆشخانەی ناوەندی مۆسکۆ لە ژێر چاودێریدا بووە و بە هۆی تووندی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

مێگانۆف لە دواهەمین بەڕێوبەرانی تیجاری بەرچاو و دیاری ڕووسیایە کە لەم دواییە لە دۆخێکی گومان ئاویدا گیانی خۆی لە دەستداوە

بەرپرسان هەواڵ لە بەردوامی لێکۆلینەوەکانی خۆیان دەدەن لە شوێنی کارەکەیدا بۆ دەرکەوتنی چۆنیەتی مردنی ئەو .

ئاژانسی هەواڵی ڕووسی تاس لە زاری سەرچاوەگەلێک ڕایگەیاند کە ئەو سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە پەنجەرەی تابقی شەشەمی ئەم نەخۆشخانەیەوە کەوتووەتە خوارەوە . ئەم ئاژانسە دەولەتییە دواتر ڕایگەیاند کە ئەو دەستی داوەتە خۆکوژییەوە .

لە ماوەی چەندین مانگی ڕابردووەوە چەندین کەس لە ئێلیگارشە چالاکەکان لە بواری ووزە لە ڕووسیا لە دۆخێکی نائاسایی دا گیانی خۆیانیان لە دەستداوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە