مردنی گومانئاوی تاجیرانی دەوڵەمەندی ڕووسی " هاوڕێیە دەوڵەمەندەکانی پووتین یا خۆیان دەکوژن یا خود بە ڕووداو دەمرن "

پەیامی کورد   ...  مردنی گومانئاوی تاجیرانی دەوڵەمەندی ڕووسی " هاوڕێیە دەوڵەمەندەکانی پووتین یا خۆیان دەکوژن یا خود بە ڕووداو دەمرن "

کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا نووسی : لانیکەم هەشت تاجیری دیار و بەرچاوی ڕووسی لە کۆتایی جانیوەری یەوە تاکوو ئێستا بە هۆی خۆکوژت یا خود ڕوودانی ڕووداوگەلی گومانئاوی گیانی خۆیانیان لە دەستداوە کە شەش کەسی لەوان لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ووزەی ڕووسیا لە پەیوەندیدا بوون .

چوار کەسی دیکە لەم شەش کەسە لەگەڵ گەورە هێزی ووزەی دەوڵەتی ڕووسیا واتا " گازپڕۆم " یا یەکێک لە کۆمپانیاگەلی پەیوەست پێوەی لە پەیوەندیدا بوون لە حاڵێکدا کە دوو حاڵەتی دیکە لەگەڵ لووک ئۆیڵ ، گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی نەوت و گازی ڕووسیا لە پەیوەندیدا بوون .

لە دەستپێکی ئەمساڵ دا ، ئەم کۆمپانیایە هەڵوێستی نائاسایی گشتی گرتە بەر و لە دژی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین قسەی کرد و داواکاری هاودەردی لەگەڵ قوربانیان و کۆتایی هێنانی دەرگیری و تێکهەڵچوونەکان بوو .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە