مستەفای سەید قادر ئامادەیی بزووتنەوەی گۆڕانی بۆ کشانەوە لە حکوومەت ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... موسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆك ههرێمو یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و ڕێگربێت له‌كشانه‌وه‌ى تیمى گۆڕان له‌حكوومه‌ت، ده‌شڵێت:"هه‌ركات بزووتنه‌وه‌كه بڕیاریدا ئێمه ئاماده‌ین".
به‌گوێره‌ى لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى موستەفا سەید قادر ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئێمە ئامادەین لەحکوومەت بکشێینەوە، هەرکاتێک بزووتنەوەکە بڕیاریدا لە حکوومەت بکێشتەوە".
جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم جەختیكرده‌وه، "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە ڕێگربین لەبەردەم کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەحکوومەت، دڵنیاین خەڵک بڕوا بەمجۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە ناکات‌و هەرکاتێک بزووتنەوەکەمان بڕیاریدا لەحکوومەت بکشێتەوە، ئێمە یەکەم کەس دەبین".
له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراق، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌یتوانى هیچ كورسیهكى په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات‌و دواتریش ژماره‌یه‌ك لهههڵسووڕاوانى گۆڕان داوایانكرد، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌حكوومه‌ت بكشێته‌وه‌و هه‌وڵبدات هه‌موو ئه‌و ناڕازیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆى ئاشت بكاته‌وه.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە