مستەفا هێجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە شەهید کردن و لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   مستەفا هێجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە شەهید کردن و لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی "مستەفا هیجری" بەنیسبەت لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی"

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئێرانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێژیمی مرۆڤ کوژی کۆماری ئیسلامی "حەیدەر قوربانی" ڕۆڵەیەکی دیکەی نیشتمانەکەمانی ئێعدام کرد.

حەیدەر قوربانی كوڕی شه‌هید عه‌لی، ئازادیخوازێکی نیشتمانپەروەر و بە وورە بوو کە وەک زۆری دیکە لە لاوانی ڕۆژهەڵات سەری بەرزی بۆ ڕێژیم نەوی نەکرد و بەم چەشنە جێگەی خۆی لەنێو دڵی نیشتمان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان هه‌تاهه‌تایی کرد.

کوردستان سەربەرزە بە بوونی ئەو لاوانە و دڵی پڕ لە هیوایە بۆ ئازادی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری "حەیدەر"، خەڵکی بەوەفا و خەباتکاری کامیاران و هەموو ئۆگرانی ئازادی لە کوردستان دەکەین.

سەرشۆڕی و نەمان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە