مقاومەی ئیسلامی عێراق بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکەنە ئامانجی مووشەک
پەیامی کورد ... مقاومەی ئیسلامی عێراق بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکەنە ئامانجی مووشەک
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆنیكۆ له سووریا كردۆته ئامانج.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه دوژمن دژی گه‌له‌كه‌مان له غه‌ززه ئه‌نجامیان ده‌دات، موجاهیده‌كانی به‌رخۆدانی ئیسلامی له عێراق له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بنكه‌ی ئه‌مریكایان له كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆنیكۆ له سووریا كردووەته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاڕاسته‌كردنی مووشه‌كه‌كه، ڕاسته‌وخۆ ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه و زه‌ره‌ر و زیانی پێگه‌یاندوون.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی تۆفانی ئه‌قسا له فه‌ڵه‌ستین، ده‌ستیكردووه به هێرشه‌كانی دژی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە