ملەی ئەسەد ئاباد و چیاکانی ئالمابلاغ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران ەوە میلیتاریزە دەکرێت و ٥ پاسدار کوژراوە
پەیامی کورد ... ملەی ئەسەد ئاباد و چیاکانی ئالمابلاغ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران ەوە میلیتاریزە دەکرێت و ٥ پاسدار کوژراوە
بەپێی ڕاپۆرتی گرینگ ، پاش تەقینەوە لە کۆگایەکی مووشەکی سەر بە سوپای پاسداران، دەورووبەری ملەی ئەسەد ئاباد میلیتاریزە کراوە و هەموو ڕێگاکانیان داخستووە.
هەروەها خەڵکی خۆجەیی ناوچەکە ڕاپۆرتیان داوە کە چیاکانی ئالمابلاغ میلیتاریزە کراوە.
بە پێی هەواڵی تایبەت ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، ٩مووشەک لە کۆگای مووشەکی سوپای پاسداران کە هەڵکەوتوو لە ملەی ئەسەد ئاباد تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە لانیکەم ٥ پاسدار کوژراون.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە