منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی رۆژهەڵاتی بە هۆی دەرهێنانی فیلمێکەوە خەڵاتی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا
فیلمی دەرهێنەرێکی سەقزی تەمەن ١٢ساڵ خەڵاتێکی تری نێونەتەوەیی بەدەست هێنا
فیلمی “سەرۆک” لە دەرهێنەریی ژیوار فەرەجزادە، لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەمەن دوازدە ساڵ، خەڵاتی چواردەهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا.
بەپێی ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆ، فیلمی “سەرۆک” لە دەرهێنانی " ژیوار فەرەجزادە "، دەرهێنەری لاوی شاری سەقز، لە چواردەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کە لە ووڵاتی گورجستان بەڕێوە چوو، وەکوو باشترین فیلمی بەڵگەمەندی (مستند) یان دیکۆمێنتاری هەڵبژێردرا و دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵەی پێ بەخشرا.
ئەو فێستیڤاڵە کە بە یەکێک لە فێستیڤاڵە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانی هونەری لاوان ناسێندراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی نۆڤەمبەر تاکوو ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ نۆڤەمبەری ٢٠٢١ی زایینی، لە ووڵات گورجستان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە فیلمی “سەرۆک” تاکوو ئێستا لە ۵٠ فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا چووەتە سەر پەردەی سینەمای ئەو فێستیڤاڵانە و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشی بەدەست هێناوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە