منداڵەکانی مێسی و ڕۆناڵدۆ ڕێگەیان پێنادرێت مۆبایل بەکاربهێنن
پەیامی کورد ... منداڵەکانی مێسی و ڕۆناڵدۆ ڕێگەیان پێنادرێت مۆبایل بەکاربهێنن
دوو ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێی جیهان، بەکارهێنانی مۆبایلیان لە منداڵەکانیان قەدەغە کردووە.
مێسی ڕایگەیاند : من زۆر مۆبایل بەکارناهێنم و بەهیچ شێوەیەک کەسێک نیم لە واتس ئەپ بۆ نموونە ئیمۆتیکۆن بەکاربهێنم و تا ئێستا هیچ کام لە منداڵەکانم مۆبایلیان نییە.
ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند : بەم زووانە منداڵە گەورەکەم تەمەنی دەبێتە ١٢ ساڵ و هەموو جارێک پرسیارم لێدەکات باوکە ! دەتوانم تەلەفۆنەکەم هەبێت، ووڵامم بۆی نەخێرە. پێی دەڵێم کریستیانۆ! تۆ کاتت هەیە
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە