مه‌زڵووم کۆبانێ : لە ئەگەری هێرشی تورکیا وو‌ڵامی ئێمه وه‌ك پێش سێ ساڵ نابێت و هەموو بەهێزەوە رێگری له هاتنه ژوورەوەی توركیا ده‌كه‌ین
پەیامی کورد ... مه‌زڵووم کۆبانێ : لە ئەگەری هێرشی تورکیا وو‌ڵامی ئێمه وه‌ك پێش سێ ساڵ نابێت و هەموو بەهێزەوە رێگری له هاتنه ژوورەوەی توركیا ده‌كه‌ین
مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هەسەدە) لەسەر هه‌ڕە‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، لە كۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانی ڕایگەیاند :هه‌ڕە‌شه‌كانی سەر مێنبج، تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ له ٢٣ی ئایاره‌وه ده‌ستی پێ كردووه و هێشتاش به‌رده‌وامن.
پاساوی ده‌وڵه‌تی توركیاش بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان ئە‌وه‌یه كه هێزه‌كانمان رێككه‌وتنی ٢٠١٩یان پێشێل كردووه، کەچى ئەوە ئه‌وانن هه‌ڕە‌شه له ئه‌زموونی دیموكراتیك له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌بوونی كورد ده‌كه‌ن و سووریا پارچه و باكووره‌كه‌ی داگیر ده‌كەن و ڕێگری له چاره‌سه‌ری سیاسی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا ده‌كەن.
▫️ده‌وڵه‌تی تورك به پێی په‌یمانی ٢٠١٩ ناجووڵێته‌وه. ناوه‌نده‌كانمان پێشێلكاری رۆژانەى ئه‌و گرووپانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات و له دژی هه‌رێمه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای تورك له دژی مه‌ده‌نییه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به به‌ڵگه تۆمار ده‌كه‌ن.
تا ئێستا ٣٠٠ هێرش به كاتیووشا، هه‌زار ٣٦٠ گوله‌ی كاتیوشا هه‌ڵدراون، ٦ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی، ٧ هێرش به درۆنی بۆمبڕێژكراو كه له ئه‌نجامدا ٦ مه‌ده‌نی كه دوانیان منداڵن شه‌هید بوون و ٩ی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ٢٢ هێرش به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئه‌نجام دراون.
هه‌ڕە‌شه‌كانی توركیا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كاره‌كانی هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی داعش کە له هه‌رێمه‌كه ده‌كرێنه ئامانج، داناوە و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ئایار ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له دژی داعش له مانگی حوزه‌یراندا كه‌م بوونه‌تەوه. له ئایاردا ئێمه ٧٣ داعشمان گرت، به‌ڵام له حوزه‌یراندا ٣٠ كه‌سمان گرتووە.
به‌رده‌وامی هه‌ڕو‌شەکانی تورکیا ده‌ری ده‌خات كه هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڕە‌شه و هێرشانه وه‌ك پێویست نییه. هه‌روه‌ها هه‌رێمه داگیركراوه‌كانیش لە لایەن تورکیاوە بۆ چه‌ته‌كانی داعش بوونه‌ته شوێنی پارێزراو.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی بایدن ئه‌رێنین، به‌ڵام بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه وه‌ك پێویست نین.
كاره‌كانی رووسیا گرینگن بۆ راگرتنی هێرشه‌كان و هێزه‌كانی سوپای سووریا له هه‌رێمه سنووره‌كان كه هه‌ڕە‌شه‌یان له‌سه‌ره وه‌ك كۆبانێ، تل ره‌فعه‌ت جێگیر بوون و له مێنبج یش به هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن رووسیاوه كار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت وو‌ڵامی ئێمه وه‌ك سێ ساڵ به‌ر له ئێستا نابێت، هێزه‌كانمان له رووی پارێزگارییه‌وه به‌هێزبوون. ئێمه چوارچێوه‌ی به‌رخودان به‌رفراوانتر ده‌كه‌ین و ئێمه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا ده‌كه‌ین.
هیچ شوێنێكمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه بۆی بكشێینه‌وه، شه‌ڕی باكووری سووریا به گشتی ده‌بێت و سنووردار نابێت. سوپای تورك و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و له‌م شه‌ڕە‌دا له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و سووریاییه‌كان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
دانیشتووانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا دەبێت پشتیوانی به‌رخودان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ هەسەدە‌دا بن.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە