مه‌سرور بارزانی : کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە

پەیامی کورد   ...  مه‌سرور بارزانی : کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو ، ڕایگه‌یاند : دەزانین کە کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە، بە تایبەت:

- سیستەمێکی بانکی هاوچەرخ

- پیشەسازی نوێ

- کەمکردنەوەی رۆتین

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران نووسیوویه‌تی: ئەمڕۆ، ئەو رێگایانەمان تاووتوێکرد، کە بەو ئامانجانەمان دەگەیەنن.

 سێشەممە 10/17 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان و پێشخستن و ڕاکێشانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە