مه‌سروور بارزانی : ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین، نامانه‌وێ گرفت بۆ هیچ ووڵاتێك درووست بكه‌ین
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی : ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین، نامانه‌وێ گرفت بۆ هیچ ووڵاتێك درووست بكه‌ین
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌كات.
له میانه‌ی ووتارێكدا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند : زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له زانكۆكانی كوردستان بووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی له ساڵه سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له زانكۆكان دا كردووه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر خاكمان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات، ئێمه گه‌لێكی ئاشتی خوازین، گرفت بۆ هیچ ووڵاتێك دروست ناكه‌ین.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە