مه‌سروور بارزانی بڕیارێكی له‌باره‌ی سیستەمی گاز ەوە ده‌ركرد
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی بڕیارێكی له‌باره‌ی سیستەمی گاز ەوە ده‌ركرد
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به هه‌موو جۆرێك كاركردن به سیستەمی گاز رابگیرێت و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
له ڕاگه‌یندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌و چه‌ند ڕووداوه‌ی له به‌كارهێنانی سیستەمی گاز و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی لێكه‌وته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی ئه‌و سیستەمه‌و لێكه‌وته‌كانی، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، فه‌رمانی كرد، هه‌موو جۆرێك له كاركردن به‌و سیستەمی گازه ڕابگیرێت و نابێت به هیچ جۆرێك به‌كاربهێندرێت، ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ڕاسپاردوه به‌دواداچوون لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد بكرێت".
پارێزگای هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، "وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، داواكارین له هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو كاركردنێك به‌و سیستەمی گازه ڕابگرن و هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و كانزاكان و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، وێڕای جەخت كرنه‌وه له بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، له ئێستاوه تیمه‌كانمان ده‌ستكراوه‌ن بۆ هه‌ر ڕێکارێک له‌و بابه‌ته".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە