مهسروور بارزانی بۆ ژهنهرال ڕیچارد بێڵ: هیوای سهركهوتنت بۆ دهخوازم له ئهركی نوێدا
ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.
جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە پێزانینەوە باسی لە هاوکاری و هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەشی بەوەدا، کە ئەو هەمیشە خۆی بە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەزانێت لە هەر شوێنێک و ئەرکێکدا بێت.
بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گرینگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە