مه‌سروور بارزانی : بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە

پەیامی کورد   ...  مه‌سروور بارزانی : بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له‌ به‌ریتانیا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ڤیدیۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست له‌ به‌ریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و عێراقە".

هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "لە سەردانمدا بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، گرینگی هاریکارییەکانی بەریتانیام بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەبیرهاتەوە".

لە سەرەتای شەڕی داعشەوە، بەریتانیا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر کردووە کە مەشق بە ھێزه‌كانی پێشمەرگە دەکەن.


ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە