مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنای له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنای له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ڕادەگەێنێت
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنای له به‌غداوه بۆ هه‌رێم ئاشكرا كرد.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: "گەیشتنی کاروانێکی دیکەی واکسەنی دژ به كۆڕۆنا لە رێگەی حکوومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی ٤٣ هەزار ژەم(دۆز) جێی خۆشحاڵییە، كه بەپێی سیستەمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کردوە، "ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ راستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە رێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان".
ئەمە لەکاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی کڕینی هیچ بڕە ڤاکسینێکی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان رانەگەیاندوە، ئەوەی کە چاوەڕێی دەکرێت تەنها بڕی ڤاکسینی بێبەرامبەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانییە کە بەڵێنیداوە رێژەی ١٠%ی ڤاکسینی پێویستی کۆمەڵگاکانی جیهان دابینبکات، لەو بڕەش بەشێک لەرێگەی حکومەتی فیدڕاڵیەوە دەدرێتە هەرێم.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە