مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامیكی بڵاو كرده‌وه
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامیكی بڵاو كرده‌وه
مه‌سروور بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له ئێزیدییه‌كان ده‌كات و دڵنیاشیان ده‌كاته‌وه هه‌رچی له توانادابێ ده‌یكات بۆئه‌وه‌ی له ئێش و ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/8/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان كرد و تێیدا هاتووه، "به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم له كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ خۆشی و ئارامیدا ئه‌م جه‌ژنه به‌سه‌ر به‌رن".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانیدا دڵنیایی ده‌داته ئێزیدییه‌كان و ده‌ڵێ: "به‌م بۆنه‌یه‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی له توانادا بێ ده‌یكات، بۆ پتر خزمه‌تكردنی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیان. جه‌ژنی چله‌ی هاوین پیرۆز بێ و هه‌رده‌م له خۆشیدابن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە