مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق کرد
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق کرد
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق باسیان له‌په‌یوه‌ندی دۆستانه و مێژوویی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌سروور بارزانی پێشوازی له ژەنهرال فرانچیسكۆ پرینچیپێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق كرد، كه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له عێراق، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردبوو.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی حكوومه‌تی ئیتاڵیای كرد، بۆ پشتیوانی و پشتگیریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ ژەنهرال فرانچێسكۆ خواست له ئه‌ركی داھاتوویدا.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئیتاڵیا له عێراق، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دۆستانه و مێژوویی نێوان كوردستان و ئیتاڵیا كرد و ستایشی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، كه بوه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و مه‌ڵبه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له ناوچه‌كه‌دا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە