مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سەنگاپوور بۆ كاروباری به‌رگری كۆبوه‌وه
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سەنگاپوور بۆ كاروباری به‌رگری كۆبوه‌وه
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆڕبه‌ندی دایەلۆگی مه‌نامه‌ی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سەنگاپوور بۆ كاروباری به‌رگری كۆبوه‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین، له‌گه‌ڵ زاكی محه‌مه‌د وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سەنگاپوور بۆ كاروباری به‌رگری كۆبوه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتی عێراق و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا كرا، به‌تایبه‌تی له بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی سەنگاپوور له بواری ئابووری و به‌ڕێوه‌بردندا.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە