مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
مهسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به بۆنهی سهری ساڵی نوێیە وه ، پهیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند :
ئەمە دهقەکەیەتی :
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی ٢٠٢٢ ،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت .
ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو زاڵبوون بە سەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگی و هاوکاری لە گەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پڕۆژەی گرینگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک ، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پڕۆژی نوێ بەگەڕ بخەین. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ڕۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت.
هەروەها بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەندین کارەساتی سرووشتی و ڕووداوی نەخوازراویش ڕوویاندا کە زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت .
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە