مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له عێراق كۆبووه‌وه
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازیكرد له ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوی هه‌ژماری فه‌رمی مه‌سروور بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیایان كردووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووه بە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.
ده‌قی راگه‌یندراوی هه‌ژماری فه‌رمیی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ئەمرۆ پێشوازیمان لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، تایبەت بوو بە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە