مه‌سروور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه بوودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: له‌گه‌ڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێككه‌وتن كە به‌شه بوودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه به‌شه بوودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت بە (أثر رجعی).
هه‌روه‌ها ووتی: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکوومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرینگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە