مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كرد

پەیامی کورد   ...   مه‌سروور بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق كرد

پێنجشەممە ٥-١٢-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ‌ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا، کە ئەرمان تۆپچو، کونسووڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆزی تورکیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر گرینگی و پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


ئەم بابەتە 158 جار خوێندراوەتەوە