مه‌سروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد

پەیامی کورد  ...  مه‌سروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاووتوێی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنییان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدۆلکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە