مه‌سروور بارزانی گوێ له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان ده‌گرێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی گوێ له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان ده‌گرێت
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گوێگرتنی له ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، حکوومەت لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەشەوە پابەندە بە به‌گه‌ڕخستنی وزە و بیرۆکەکانیان.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی پێشوازیكردن و گوێگرتن له‌و ژماره گه‌نجه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەره‌نگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له حكوومه‌ت گرینگییه‌كی تایبه‌تیان به پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت داوه، به‌ڵێنیشی داوه ئاسته‌نگی به‌رده‌م پرۆژه‌ی گه‌نجانیش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه له دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نزیكه‌وه باسیان له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان كرد كه له میانی كاركردن له‌سه‌ر بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
به‌شداربووانی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، خۆشحاڵن به‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێیان لێگیراوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ستێكی خۆشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه گوێ له كێشه‌كانمان بگیرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە