مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاستی دانووستانەکان ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاستی دانووستانەکان ڕادەگەێنێت
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگەیاند : به‌هۆی ناكۆكی نێوانیان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان و ڕه‌وتی سه‌در نه‌گه‌یشتوەته خاڵی لێك تێگه‌یشتن
سه‌عد سه‌عدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان و ڕه‌وتی سه‌در نه‌گه‌یشتوەته خاڵی لێك تێگه‌یشتن، به‌هۆی ناكۆكی نێوانیان له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، به‌وه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م.
سه‌عد سه‌عدی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در هیچ پێش كه‌وتنێكیان به‌خۆوه نه‌بینیوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا درووست بوه، به‌جۆرێك دانووستان و گفتوگۆكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
ووتیشی، "موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سووره له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵیه‌وه كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات، ئه‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانی زیاتر كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵیه‌وه هه‌ڵبژێرێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌ی تایبه‌تی و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌بێت شیعه‌كان له‌ناوخۆیاندا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناكۆكی به‌رده‌وامی نێوان كوتله‌ی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی به‌گشتی و دواخستنی پێكهێنانی حكوومه‌ت درووست ده‌كات".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە