موحەمەد بن سەلمان : ئیسرائیل دەتوانێ ببێتە " هاوپەیمانێکی بەهێز " ی عەرەبستانی سەعوودی .
پەیامی کورد ... موحەمەد بن سەلمان : ئیسرائیل دەتوانێ ببێتە " هاوپەیمانێکی بەهێز " ی عەرەبستانی سەعوودی .
وەلیعەهدی سەعوودی دەربارەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی سست و لاواز لەگەڵ ئێران هۆشداریدا
شازادە مەحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی ، ڕۆژی پێنجشەممە ووتی کە ئەگەر نیقاشی فەلەستین چارەسەر بکرێت لەوانەیە ئیسرائیل ببێتە هاوپەیمانێکی بەهێزی عەرەبستانی سەعوودی .
ئاژانسی میدیایی فەرمی عەرەبستانی سەعوودی ، ڕۆژی پێنجشەممە ناوەڕۆکی گفتۆگۆیەکەی شازادە موحەمەد بن سەلمان ، لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی ئاتلانتیک ی کە بڵاو کردەوە ، وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی لەم چاوپێکەوتنەدا پشتڕاستی کردەوە : " ئیمە ئیسرائیل وەکوو هاوپەیمانێکی بەهێز دەبینین بەڵام پێش ئەمانە ، ئەم ووڵاتە دەبێ کێشەکانی خۆی لەگەل فەلەستینییەکان چارەسەر بکات ."
وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی ووتی : " هیوادارم کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیلی یەکان و فەلەستینی یەکان چارەسەر ببێت . ئێمە وەکوو دوژمن سەیری ئیسرائیل ناکەین . بە گرینگیدان بە زۆرێک لە بەرژەوەندییەکان کە دەتوانین بە شێوەی هاوبەش بەدواداچوونی بۆ بکەین ، ئەوان وەکوو هاوپەیمانێکی بەهێزتەماشا دەکەین . بەڵام دەبێ هەندێک بابەت چارەسەر بکەین پێس ئەوەی کە بگەینە ئەوێ .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە