موحەمەد بن سەلمان بانگهێشتی دادگا کرا
پەیامی کورد ... موحەمەد بن سەلمان بانگهێشتی دادگا کرا .
وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی جەمال خاشقجی بانگهێشتی دادگا کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئیندێنپێندێنت ، خەدیجە جەنگیز ، دەزگیرانی جەمال خاشقجی ، ڕۆژنامەنووسی سەعوودی لە دژی موحەمد بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی شکایتی کرد و شازادەی سەعوودی نامەی بانگهێشتکردنەکەی لەلایەن دادگاوە پێ گەیشتووە .
ئەم داواکارییە ساڵی رابردوو لە ویلایەتەیەکگرتووەکان تەشکیل کراوە لە حاڵێکدا کە پارێزەرە سەڵتەنەتییەکانی ئێستا ئەو بانگهێشتنامەیان بە دەست گەیشتووە . لەم داواکارییە دا ، موحەمد بن سەلمان بە فڕاندنی مرۆڤ و کوشتنی خاشقجی تاوانبار کراوە .
لەم داواکارییەدا هەروەها هاتووە : ئەسکەنجە و کوشتنی بێڕەحمانەی خاشقجی کۆمەلگای زانستی جیهانی تووشی شۆک کردوە . بە هاوکاری ئەم تاوانە ، داگیرکەران هەوڵیان دا تاکوو خاشقجی ، لایەنگری چاکسازی دیمۆکراتیک لە ووڵاتانی عەرەبی ڕابوەستێنێت .
جێگای ئاماژەدانە کە سێ پارێزەر وەکوو نوێنەری شازادە موحەمەد بن سەلمان بە دادگا ناسێنراون .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە