موحەمەد بێن زائید : ئامادەی چارەسەرکردنی تێنەگەیشتنەکان لەگەڵ تارانین
پەیامی کورد ... موحەمەد بێن زائید : ئامادەی چارەسەرکردنی تێنەگەیشتنەکان لەگەڵ تارانین
سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لە چاوپێکەتن لەگەڵ سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئێران ڕایگەیاند : ئیمارات ئامادەی چارەسەرکردنی تێنەگەیشتنەکانی خۆی لەگەڵ ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ بەرزترین ئاست لە هەموو بوارەکان لەگەڵ ئەم ووڵاتەیە .
هیوادارین سەفەری دەریاوان شەمخانی بۆ ئەبووزەبی ببێتە هۆی بەدیهاتنی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیمارات دا .
شەمخانی هەروەها ڕایگەیاند : ئێران و ئیمارات دەتوانن هەنگاوگەلێکی گەورە لە ڕاستای پەرەدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی دیپلۆماسی بگرنە بەر .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە