موحەمەد حەلبووسی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... موحەمەد حەلبووسی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده باڵاكانى سوننه‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند، "چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق، حكوومه‌تى ته‌وافوقى نییه"، ده‌شڵێت:"عێراق نابێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شكسته‌كانى ڕابردووى".
موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئه‌مڕۆ شەممە لەمیانی پێشکەش کردنی ووتەیەکدا لە مەراسیمی شەهیدی عێراق ساڵڕۆژى کوژرانی موحەمەد باقر حەکیم ڕایگه‌یاند، "ئێستا عێراق لەبه‌رده‌م قۆناغێکی نوێدایە و ئامادەیە ببێتە ڕووگه‌ى ناوچه‌كه‌و جیهانیش".
حه‌لبوسى ئه‌وه‌شى وت:"عێراق ئەمڕۆ لەقۆناغێکی نوێدایە و چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ش حكوومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌و ناشبێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ شكسته‌كانى ڕابردووى، بۆیه ده‌بێت پەرلەمان پێداویستی بەپەلە جێبەجێ بکات".
په‌یامه‌كه‌ى حه‌لبووسى هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى سه‌درییه‌كان كه ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدرى سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه هەموو شتێکی پەکخست و به‌فراكسیۆن‌و په‌رله‌مانتاره‌كانیشى وتووه، به‌شداری دانیشتنى ئه‌م دووشه‌ممه یه‌ى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ناكه‌ن‌و دانووستانیش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان ڕاگیراوه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە