موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکارییەک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...  موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکارییەک ڕادەگەێنێت

موحەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە دەستپێکی وەزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان، داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات بەرپرسیارییەتی سەر شانیان هەڵبگرن دەستبکەن بە گفتوگۆ بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

موحەمەد حەلبووسی ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا باسی لەوەشكردوە، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتنی پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانان و پشووەکانی جەژنی قوربان، داوا لە هەموو سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات بەرپرسیاریەتی سەر شانیان هەڵبگرن و دەست بکەن بە گفتوگۆ بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بگەن بە لێکتێگەیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارەکانی دیکە، تاوەکوو سەرۆکایەتی پەرلەمانیش پابەند بە دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات، دواتریش رێکار و مافە دەستوورییەکانی دیکە لە پێکهێنانی حکوومەتدا تەواو بکرێن.

 سەرۆکی پەرلەمان لە پەیامێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکردبوو، "پرۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌ قۆناغێكی نوێیه‌ كه‌ تێیدا هێزه‌ سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌و تاوانه‌كان بکەن، دوور له‌  گرێی پیلانگێڕی گه‌ردوونی كه‌ هه‌ندێك تێیدا ده‌ژین"


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە