موحەمەد عەلی ئەلحووثی : ووتەکانی بلینکن هیوابەخشە بەڵام چاوەڕێی هەنگاوەکانین
پەیامی کورد ... موحەمەد عەلی ئەلحووثی : ووتەکانی بلینکن هیوابەخشە بەڵام چاوەڕێی هەنگاوەکانین .
یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن ووتەکانی ئەم دواییانە ی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکای دەربارەی ووڵاتەکەی هیوابەخش ناو برد و بە جەخت کردنەوەی لەوەی کە دەبێ ئەم ووتانە لەگەڵ هەنگاوگەلێک یەک بگرنەوە کە بەها و پێگەکەی بسەلمێنێت و سەقامگیری بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد عەلی ئەلحووثی ئەندامی شەورای باڵای سیاسی بزووتنەوەی حووثی ئەنسارۆڵلای یەمەن سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بەرامبەر بە ووتەکانی ئەم دواییەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئانتۆنی بلینکن لە پەیوەندی لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی ئەم ووڵاتەدا کاردانەوەی نیشان دا .
ئەلحووثی لە پەیامە تویتەرییەکەیدا نووسی : ووتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەوەندی لەگەڵ پاکبوونەوەی یەمەن لە دەستوەردانی دەرەکی بە ئەرێنی ناوبردووە و ووتی چاوەڕێی هەنگاوگەلێکین بە دەرهێنانی ئەندامانی ئەمریکی وکارناسانی شەڕ ، لاچوونی چەکی ئەمریکی و بەدەرنانی لە بەرەوەڕووبوونەکانی ئێستای لەگەڵ ووڵاتانی " هاوپەیمانی داگیرکاری عەرەبی بە ڕابەرایتی عەرەبستانی سەعوودی " لە دژی کۆماری یەمەن و هەروەها گەیاندنی هەواڵ بە هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆوەکانین . ئەمە هەمان ئەو شتانەیە کە چاوەڕێی دەکەین و لەگەڵ ئەو ووتانەی ئێستاش یەک دەگرنەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە