موراد قەرەیلان: دەزگای هەواڵگری میت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی من و فەرماندەیەکی یەپەگەی تۆمار و بۆ ئەمریکای نارد!

پەیامی کورد     ...    موراد قەرەیلان: دەزگای هەواڵگری میت، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی من و فەرماندەیەکی یەپەگەی تۆمار و بۆ ئەمریکای نارد!

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەندامی کۆمیتەی ڕێبەرایەتی " پەکەکە " موراد قەرەیلان لە پەیامێکدا ئاشکرای دەکات کە دەزگای هەواڵگری میت ی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەو و فەرماندەیەکی هێزەکانی " یەپەگە " ی تۆمار کردووە و بۆ ئەمریکای ناردووە .

قەرەیلان لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی ANF ئاشکرای کردووە کە ئەو فەرماندەیی شەڕێکی یەپەگە و گرووپی تێرۆریستی داعش ی لە کۆبانێ کردووە .

ئەو لە کاتی شەڕی داعش لە کۆبانێ لەگەڵ فەرماندەکانی پەیەگە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەی کردووە کە لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " ەوە گوێیان لە قسەکانیان گرتووە و دواتریش وەکوو بەڵگەیەک بۆ بەرپرسانی ئەمریکایان ناردووە .

لە سەر ئەم مژارە هەروەها قەرەیلان ڕایگەیاندووە : دەزگای هەواڵگری میت هەموو پەیوەندییەکانی من یان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەگەڵ ئەو فەرماندەیەی یەپەگە لە کۆبانێ تۆمار کردووە و وەکوو دۆسیەیەک ڕادەستی ئەمریکای کردووە و بە بەرپرسانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە ئەو شەڕەی لێرەیە نە یەپەگە و نە هەپەگە بەڕێوەی نابات . تەماشا بکەن و بیبینن قەرەیلان بۆ خۆی سەرپەرشتی شەڕەکان دەکات . ئەوەش بەڵگەکەیەتی . بەرپرسانی ئەمریکاش لەو کاتەدا ئەو بابەتە لەگەڵ نوێنەرایەتی یەپەگە لە پارێزگای سلێمانی پرسیار کردبوو . جێگای ئاماژەدانە کە فەرماندەی یەپەگە لە کۆبانێ ئەو زانیاریانەی بۆ من ناردبوو .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە