موستەفا کازمی : بۆ دەستبەسەرکردنی بکوژانی چالاکانی مەدەنی جیددین
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی : بۆ دەستبەسەرکردنی بکوژانی چالاکانی مەدەنی جیددین .
موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە سەر جیددییەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەست بەسەرکردنی بکووژانی چالاکانی مەدەنی جەختی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " کازمی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بنەماڵەی ئەنەس مالیک کە بە هۆی ئەو برینانەی کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسڕییە لە ساڵی ڕابردوودا گیانی لەدەستدا چاوپێکەوتنی ئەنجام دا ".
کازمی جەختی کردەوە کە دام و دەزگا ئەمنی و یاساییەکان لە هەوڵدان بۆ دەست بەسەرکردنی بکووژانی چالاکنی مەدەنی و زۆریش جیددین پێشتر توانیومانە گرووپگەلی مردن لە بەسڕا ، أمارەیەک لە بکوژانی خۆپیشاندەران و بکوژانی ئەحمەد عەبدۆلسەمەد ڕۆژنامەنووس ی عێراق ی دەست بەسەر بکەین .
جێگای ئاماژەدانە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ موستەفا کازمی سەردانی شاری زیقار ی کردووە و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرینگی لەم پارێزگایەدا کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە