موستەفا کازمی زانیاری ماڵی و دارایی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی زانیاری ماڵی و دارایی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا دەکات .
مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە زانیاری ماڵی خۆی ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمیتەی " دەستپاکی " شەفافیەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕایگەیاند : ئەم کۆمیتەیە فۆرمی ئاشکراکردنی پەیماننامەگەلی ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمساڵدا بە دەست گەیشتووە تاکوو سەرۆکوەزیرانی یەکەمین بەرپرسیار لە نێوان هەر سێ هێزی یەکینەکاندا بێت کە پەیماننامەی ماڵی خۆی ئاشکرا دەکات ، جگە لە سەرۆکوەزیران ، ئەم کۆمیتەیە فۆرمی پەیماننامەی ماڵی " ڕائید جەواحی " سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بە دەست گەیشتووە .
کۆمیتەی شەفافییەتی عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ باسی لە ووردەکاری چاکسازی یەکەمی یاسای جێبەجێ کردن لە دوای پەسەند کردنی چاکسازی ئەم یاسایە لە لایەن پەرلەمان ەو کرد و ووتی ئەم یاسایە هەر یەکە لە " سەرۆکوەزیران ، جێگری سەرۆکوەزیران ، وەزیرەکان و هاوتاکانیان " و هەروەها باقی کەسەکان کە لە یەکێک لە پلە و پۆستە فەرمییەکانی ئاماژەپێکراو لە بەندەکانی دیکەی ئەو ماددە یاساییەدا دانراوە دەکاتە بەرپرسیار بە خستنە ڕووی دانپێدانان سەبارەت بە خۆیەوە دەکات
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە