موستەفا کازمی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەمانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.
موستەفا کازمی لەمیانی سەردانەکەی بۆ کوەیت ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی ڕۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەو قسانەی کازمی لەمیانەی کۆبوونەوە لەگەڵ مەرزوق غانم، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئوممەی کوەیت هات، کە تیایدا کازمی ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق هەموو داواکارییە یاساییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەواو بوون.
دەشڵێت "یاسای هەڵبژاردنەکان وەڵامدانەوەی ئیرادەی عێراقییەکانە بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامێک لەو هەڵبژاردنەدا، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە