موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکات
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکات
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەکات، کازمی نیازی نییە بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی داهاتوو بکات کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە موستەفا کازمی بە تەلەفزیۆنی “العربية/الحدث” ی ڕاگەیاندووە نەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵکوو هیچ کەسێکی نزیک لە تیمەکەی یان کەسە نزیکەکانی لەژێر هیچ ناوێک و حزبێکەوە بەشداری پرۆسەکە ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتی هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی ناکەن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە