موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق یش هەڵوێست و کاردانەوەی خۆی سەبارەت بە دانانی باج بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق یش هەڵوێست و کاردانەوەی خۆی سەبارەت بە دانانی باج بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووە موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه گرینگی ته‌واو به‌چینی هه‌ژار و ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه داهاتیان دیاریكراوه، له‌ئێستاشدا هیچ هه‌وڵێك یاخود ئاراسته‌یه‌ك نیه بۆئه‌وه‌ی كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له‌ژێر ناوی سه‌پاندنی باج كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ نووسراوێكی عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق بڵاوكرایه‌وه كه ١٤ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه، داوا له ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بڕیاری دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی (نیسان/٤)ه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ش، هه‌یسه‌م جبووری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌رچاو كه‌وت كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕگه‌ی (ج) له مادده‌ی ٣٤ ئه‌وی یاسای بوودجه‌ی گشتی به‌واژووی عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی ده‌رچوه و تایبه‌ته به بڕینی بڕێك پاره یاخود دانانی باج له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌كارهێنانی مادده‌ی 34ی یاسای بوودجه وورد نیه و نادروسته به‌و شێوازه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه، چوونكه ئامانجی ناددهكهكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبوونه گومرگی و باجه هه‌ڵواسراوه‌كانی هاورده‌كردنه ئه‌ویش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش به مووچه یاخود داهاتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە